
به‌هۆی ئه‌و بارانه به خوڕه‌ی شاری هه‌ولێری گرتووه‌ته‌وه و له چه‌ند گه‌ڕه‌ك و شه‌قامێك لافاو درووستبووه، هاتوچۆی هه‌ولێر هۆشداری ده‌داته شۆفێران.
فازڵ حاجی، وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر له ئاگادارییه‌كدا رایگه‌یاند: سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە کەوا لە هەندێک لە شەقامەکانی شار و دەوروبەری لافاو دروست بووه و هاتوچۆ تیایدا ئه‌سته‌م بووه.
ده‌شڵێت: “بۆیە تکایە هەوڵبدەن لەو شوێنانەی ئاو زۆر کۆبووه‌تەوە خۆتان بپارێزن و رێگای بەدیل بدۆزنەوە”.
هاوكات نه‌به‌ز ره‌شاد، په‌یامنێری وێستگه‌نیوز رایگه‌یاند: له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجه‌شه‌ممه 13ی كانوونی دووه‌می 2022، بارانبارینی به خوڕ له‌ناو سه‌نته‌ر شاری هه‌ولێر ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا به‌رده‌وامه.
وتیشی: “به‌هۆی بارانبارینه‌كه‌وه كه تا ئێستاش به‌رده‌وامه، ئاوێكی زۆری باراناو له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاوێش، زانایان و نه‌ورۆز كۆبووه‌ته‌وه و دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه مه‌ترسی لافاویان هه‌یه”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی كانوونی دووه‌می 2022 ناو شاری هه‌ولێری گرتووه‌ته‌وه، بۆ پاراستنی گیان و سەلامەتی قوتابیان و مامۆستایان بڕیاریاندا تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ دوابخرێت بۆ ڕۆژی شەممە 15ی كانوونی دووه‌می 2022.
باسی له‌وه‌شكردووه، ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکان ته‌نها لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی سۆران ئەنجام دەدرێت و له په‌روه‌رده‌كانی تر ناكرێت.