عێراقكوردستانهەواڵ

سەردانیکردنی چاکسازی گەورانی هەولێر بۆ ماوەی مانگیک راگیرا

باسک نێت

بەڕێوەبەری چاکسازییەکانی هەرێم ئاشکرایکردووە، بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای وەرزی لە ناو زیندانییەکاندا، سەردانیکردنی چاکسازی گەورانی هەولێریان بۆ ماوەی مانگیک راگرتووە.
ئیحسان عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری چاکسازییەکانی هەرێم لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو پەتا وەرزییەی کە لە ئێستادا هەیە لە ناو خەڵکدا، بە هاوکاری تەندروستی هەولێر لە 15ی ئەم مانگەوە بۆ 15ی مانگی داهاتوو سەردانیکردن بۆ لای زیندانییەکانیان لە چاکسازی هەولێر راگرتووە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوای جێبەجێکردبی ئەم بڕیارە لە چاکسازی گەورانی هەولێر، دواتر ئەم بڕیارەمان بۆ هەموو چاکسازییەکانی تر لەشارەکانی هەرێم پێشنیاز کردووە و لە هەرکاتێکدابێت ئەوانیش دەتوانن سەردانیکردن ڕبگرن.


جەختی لەوەشکردوە، تائێستا لە ناو چاکسازییەکاندا هیچ جۆرە پەتایەک بڵاونەبووەتەوە و دۆخی تەندروستی هەموو زیندانییەکان باشە و بۆیە ئەم بڕیارەش دراوە بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە هاتنە ناوەوەی پەتاکە.
ماوەیەکە لە ناوهاوڵاتیاندا پەتایەکی وەرزی تووند بڵاو بووەتەوە لە ناو شارەکانی هەرێم و پزیشکانیش داوا لە هاوڵاتیان دەکەن خۆیان لە شوێنە قەرەباڵغ و داخراوەکان بەدوور بگرن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close