
وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاری داوە بەزیادكردنی سێ ماددەی نوێ بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاندووە، لەمساڵدا 10 بەشەخۆراک بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش کراوە و لە هەوڵی ئەوەدان بۆ ساڵی داهاتوو سێ ماددەی دیکە بۆ بەشەخۆراک زیاد بکەن.
ئاشكراشی كردووە، ئەو ماددانەی، کە پێشنیازیان کردووە زیاد بکرێن بریتین لە (شیر و پەنیر و ئاردی سفر).
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە