جیهانهەواڵ

بەپەلە.. ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرشدەکاتەوە سەر ئێران

 

کەناڵی 13ی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل پلانی هێرشێکی دیکەی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران داناوە، ئەمەش لە کاردانەوەی هەوڵێک بۆ بەئامانجگرتنی ماڵی بنیامین ناتانیاهۆ.

کەناڵی 13ی ئیسرائیلی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئیسرائیل پلانی هێرشێکی دیکەی بۆ سەر ئێران داناوە لە وەڵامی ئەو هێرشەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا کە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کرایە سەر ماڵی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە قەیسەریەی باکوری حەیفا.

ئەوەشی خستەڕوو، هێرشەکەی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران وەڵامدانەوەی بە ئامانجگرتنی ماڵی نەتانیاهۆی لەخۆ نەگرتووە، بەڵکو وەڵامی هێرشە موشەکیەکەی ئێران بووە.

جەختی لەوەشکردەوە، کە بەرپرسانی ئیسرائیل چەند بژاردەیەکیان بۆ وەڵامدانەوە تاوتوێ کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ئیسرائیل چەند بنکەیەکی سەربازی ئێرانی کردە ئامانج.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close