جیهانهەواڵ

زنجیرەیەک تەقینەوە ڕویدا 91 کەس بوونە قوربانی

باسک نێت

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگە سەربە حکوومەتی حووسییەکان لە یەمەن کە (لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانی پێدا نەنراوە) لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە چوار وێستگەی غاز لە ناوچەی زاھیر سەربە پارێزگای بەیزا تەقیونەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی تەقینەوەکاندا، 17 کەس گیانیان لەدەستداوە و 74ی دیکەش برینداربوون.

ھاوکات وتەبێژی حکوومەتی حووسییەکان، ھاشم شەرەفەددین لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕایگەیاندووە: “لێکۆڵینەوە لەبارەی ھۆکاری تەقینەوەکان، دەست پێ کراوە”، بێ ئەوەی وردەکاری زیاتر لەوبارەیەوە بخاتەڕوو.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close