كەش و هەوا

پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە دەگاتە نزیکەی ٥٠ پلەی سیلیزی

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان نۆ بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

دەشڵێت، ئەمڕۆ پلەکانى گەرما لە سنوورى ئیدارەى گەرمیان دەگاتە ٤٨ پلەى سیلیزى.

ئامازە بەوەشکراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٤٨ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٣٢ پلە دەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close