كەش و هەواكوردستانهەواڵ

شەپۆلێکى بەهێزى باران و بەفربارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە

کەشانسى هەرێمى کوردستان هۆشدارى دەدات لەبارەى هاتنى شەپۆلێکى بەهێزى باران و بەفر بارین و رایدەگەیەنێت شەپۆلەکە بە دووقۆناغ دەبێت و برێکى زۆر باران دەبارێت.

بەرێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، شەپۆلێکى بەهێزى باران و بەفربارین بە دوو قۆناغ هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.

سەبارەت بە قۆناغى یەکەم، بەرێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان رایگەیاندوە، لە کاتەکانى ئێوارەى پێنج شەممە (16-12-2021 ) باران بارین دەست پێ دەکات سەرەتا بە شێوەى نمە باران پاشان لە شەودا تەواوى ناوچەکەمان باران بارینى دەبێت، رۆژى هەینى بارانى بەلێزمە و بارانى بەردەوام دەبێت هەندێ کات ئاستى ئاو بەرزدەبێتەوە.

بەپێى راگەیەنراوەکەى کەشناسى هەرێم، لەسنورى پارێزگاى هەولێر ئاستى دابارینى زۆر زیاتر دەبێت لەچاو ناوچەکانى تر، لەناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و سلێمانى و ئیدارەى ڕاپەڕین ڕێژەى باران بارینى پێشبینیکراوى زیاتر دەبێت و لەهەندێ ناوچە بڕى بارانى پێشبینیکراو لە (50) میلمەتر زیاتر دەبێت وە لە سەنتەرى پارێزگاکان بە گشتى لە (30) میلیمەتر نزیک دەبێتەوە.

سەبارەت بە بارینى بەفر، کەشناسى هەرێم ئاشکرایکردوە، بەفر بارین تەنها لەسەر ناوچە سنورییەکان دەبێت و رۆژى شەممە قۆناغى یەکەمى باران بارین لاواز دەبێت نمە باران و بارانى مامناوەند لە هەندێ ناوچە دەبێت .

بەرێوەبەرایەتى کەشناسى هەرێم باسى لە قۆناغى دووەمى شەپۆلى باران بارینەکە کردوە کە لە هەفتەى داهاتودا دەستپێدەکات، لەوبارەیەوە رایگەیاندوە، شەپۆلى باران بارینەکە لە رۆژى دووشەممە دەستپێدەکات سەرەتا لە سنورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانى تر، ئاستى دابارین بەهۆى کاریگەرى بارستە هەوایەکى ساردیشەوە لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر بارین دەبێت و رۆژى پێنج شەممە کاریگەرى ئەم شەپۆلە کۆتایى دێت .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close