تەندروستیكوردستانهەواڵ

تەندروستی سلێمانی تیمی رشتن و پاکردنەوەی خستە حاڵەتی ئامادەباشیەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت،  (30) تیمی رشتن و پاکردنەوە، ئامادەیە بۆ ئەو شوێنانەی گومانی بڵاوبونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنای لێدەکرێت.

ئەمرۆ چوارشەممە، 4ی ئاداری 2020،  بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند:  (30) تیمی رشتن و پاکردنەوە ئامادەیە بۆ ئەو شوێنانەی گومانی بڵاوبونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنای لێدەکرێت.

ئەمە لەکاتیکدایە، بەیانی ئەمڕۆ تەندروستی سلێمانی گیانلەدەستدانی تووشبوویەکى کۆرۆناى راگەیاند، بەڵام تاوەکو ئێستا پشتراست نەکراوەتەوە، کە بەڤایرۆسەکە گیانى لەدەستداوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close