جیهانعێراقكوردستانهەواڵ

ریاڵ مەدرید لە یەکەم یاری ساڵی ٢٠٢٤ سوپرایزی بۆ هاندەران هەیە

باسک نێت – وەرزشی

لە چوارچێوەی دەستپێکردنەوەی رکابەرییەکانی لالیگا، یانەی ریال مەدریدی پێشەنگی ریزبەندی خولەکە، یەکەم یاریی خۆی لە 2024 ئەنجامدەدات و رووبەڕووی یانەی ریال مایۆرکا دەبێتەوە.

ئەمشەو ساڵی بۆ یانەی شاهانە دەستپێدەکات، یانەکە کاژێر 21:15 لە یاریگەی خۆیدا میوانداریی مایۆرکا دەکات، یاریزانەکانی ریال مەدرید بەشێکی زۆریان بۆ یارییەکە ئامادەن، ڤینیسیۆس جونیۆر، ئاردا گولەر و دانی کارڤاخاڵ لە پێکان گەڕاونەتەوە و میدیای ئیسپانیا دەڵێت “یاریی ئەمشەو یەکەم یاریی ئاردا گولەر دەبێت بەدرێسی یانە مەدریدییەکەوە و دەبێتە سوپرایزێکی سەرنجڕاکێش بۆ هاندەرانی ریال مەرید.”

ئەمە یارییە یەکەم یاریی ریال مەدریدە دوای نوێکردنەوەی گرێبەستی کارلۆ ئەنچێلۆتی، یانەکە دەیەوێت بەبردنەوە بچێتە نێو ساڵی نوێ و لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات.

یارییەکە بۆ ریال مەدرید گرنگ دەبێت، بەتایبەت کە لە دوایین رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ مایۆرکا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر دۆڕاوە.

لە 1960ـەوە ریال مەدرید 64 یاریی بەرامبەر یانەی ریال مایۆرکا ئەنجامداوە، یانەکە لە 41 یارییدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، لە 12 یارییدا دۆڕاوە و 11 یاریی نێوان هەردوو یانەش بەیەکسانبوون کۆتاییهاتووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close