![](https://www.basknet.net/wp-content/uploads/2023/12/inbound3294663323183177519-700x405.jpg)
کۆماری ئیسلامی ئێران داوای لە عێراق کردووە، 38 کەسیان راست بکرێت کە لە هەرێمی کوردستانن.
باسک نێت
كازم ئابادی، ئه‌مینداری لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران دەڵێت، ئێران گه‌وره‌ترین قوربانی تیرۆره، تاوەکو ئێستا 23 هه‌زار کەسمان به‌هۆی كرده‌وه تیرۆریستیەکان كوژراون.
باسی لەوەشکردووە، 17 هه‌زار كه‌س به‌ده‌ستی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵقه کوژراون، کە ئەو بە “مونافیق” ناوی هێناون.
ئەو بەرپرسەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتیش، داوامان له حكومه‌تی عێراق كردووه 38 كه‌س لە گروپه تیرۆرستییه‌كانمان راده‌ست بکات کە له هه‌رێمی كوردستاندان.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێکی گروپە تیرۆرستیەکان خۆیان به گه‌لی كوردی شه‌ریفه‌وه بەستۆتەوە لە هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە