عێراقكوردستانهەواڵ

دادگاى فیدراڵى عێراق چارەنووسى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان یەکلادەکاتەوە


ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای فیدراڵیی عێراق دادبینی بۆ سکاڵاى ژمارە 83ـی فیدراڵى دەکات، کە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانى لە خولی پێنجەم و ئامانج نەجیب ئەندامی ئەنجومەنی پێشووی پارێزگای سلێمانی لەفراکسیۆنی یەکێتی تۆمار کراوە.

سکاڵاکە لەسەر سەرۆکى سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە لەبارەی نادەستووریبوونی مادەکانی (1، 9، 15، 22، 36)، یاساى هەڵبژاردنى ژمارە یەکى ساڵى 1992ى پەرلەمانى کوردستان.

سکاڵاکان پەیوەندى بە بابەتى سیستمى بەرێوەچوونى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و کورسى کۆتاکان هەیە، کە هەردوو سکاڵاکار ئەمڕۆ لەبەردەم دادگاى فیدراڵى ئامادە دەبن و داواى ئەوە دەکەن، کە سیستمى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بە فرەبازنەیی بەڕێوەبچێت، لەگەڵ دابەشکردنى کورسى کۆتاکانیش بەسەر بازنەکاندا.

ئەمە لەکاتێکدایە، بریارە رۆژى 25ى شوباتى داهاتوو هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوە بچێت، کە رەنگە ئەم سکاڵایە کاریگەرى گەورە لەسەر وادەى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنەکە دانێت، چارەنووسى بەڕێوەچوونى، یان دواخستنى بە تەواوى یەکلابکاتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close