جیهانهەواڵ

بومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەیەکی کوردستانی هەژاند

بومەلەرزەیەک بە گوڕى 4.1 پلە بەپێوەرى رێختەر لە پارێزگای مەلەتیی باکووری کوردستان ڕوویدا.
دەستەى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى تورکیا بڵاویکردەوە “کاتژمێر 6:54 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، بوومەلەرزەیەک بەگوڕى 4.1 پلەی پێوەرى رێختەر شارۆچکەى ئەقجەداغى پارێزگای مەلەتی هەژاند”.
ڕوونیشیکردەوە کە بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 8.9 کیلۆمەتر ڕوویداوە.
بەڵام هیچ ئاماژەیەك بە بوونی زیانی گیانی و ماددی نەدراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close