كوردستانهەواڵ

پێنج پرد بەهۆی لافاوی بەهێزەوە داڕوخان و ئاو بردنی.

باسک نێت

ــ پردی ئاڵیاوا لە ناحیەی قادر کەرەم کە ڕێگای نێوان ناحیەکەو قەزای جەمچەماڵ بوو، هاوکات پردەکە ناحیەی قادرکەرەمیش بە تەکیەی جەبارییەوە دەبەستێتەوە.

ــ پردی تەڕەمارە کۆن لە ناحیەی پیرەمەگرون، کە ڕێگای ڕێگای کۆمەڵێک گوندی بەسەرەوەیە بۆ ناحیەی پیرەمەگرون.

ــ پردی ” تۆڤگە” لە سنووری ناحیەی مەیدان.

ــ پردی گوندی ” عەولا قوت” لەناحیەی ڕزگاری.

ــ پردی گوندی پوقە لە ناحیەی ڕزگاری.

سەرەڕای ڕووخانی ئەو پردانە، لە چەند ناوچەیەکیش ڕێگای هاتووچۆی نێوان شارەکان بەهۆی کۆبوونەوەی ئاوی زۆرەوە مەترسیدار بووەو ئیدارەی گەرمیان هۆشداری دایە شۆفێران کە ڕێگای نێوان کەلار ــ کفری و کەلار ــ دەربەندیخان مەترسیدارەو هاتووچۆی پێدانەکەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close