
ته‌ندروستی جیهانی هۆشداریی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی (تای خوێنبه‌ربوون) ده‌كات، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كه گه‌رمه‌كاندا.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌مباره‌یه‌وه هۆشداری ده‌دات، كه ئه‌م هاوینه ناوچه‌كانی ئه‌مه‌ریكای لاتینی و ده‌ریای كاریبی، ده‌بنه خراپترین شوێن بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م ناوچانه باس له‌وه ده‌كه‌ن، له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردوو، زیاتر له 3.5 ملیۆن كه‌س تووشی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون بوونه، كه بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 1000 كه‌س.
خارباس باربوسا، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ردوو ئه‌مهریكاكه‌ی سه‌ر به رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ده‌ڵێت، زیادبوونی ژماره‌ی تووشبوون به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون مایه‌ی نیگه‌رانییه، چونكه ژماره‌كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ 2023 سێهێنده‌یه.
وتیشی: “ئه‌مساڵ خراپترین ساڵ ده‌بێت بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له ئه‌مریكا”.