
حکومەتی عێراق بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگی بۆ کەرەستە سەربازییە ھاوردەکراوەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان دەرکرد.
باسک نێت
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، کۆمەڵێک بڕیار و راسپاردە دەرکران لەوانە، لێخۆشبوونی گومرگی لەو کەرەستە سەربازییانەی کە وەزارەتی پێشمەرگە دەتوانێت ھاوردەیان بکات، لەچوارچێوەی پڕچەککردنی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان.
ئاماژ بەوەشکراوە، دوای بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق و بەشداربوونی سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و پاڵپشتی ڕاستەوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و تێگەیشتنی زۆری سودانی لەچارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغداد، ھۆکاری سەرەکی بوون بۆ دەرکردنی ئەو بڕیارە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە