جیهانرابــه‌ری گشتیعێراقكوردستان

دیداری ڕابەری گشتی لەگەڵ مەڵبەندی سلێمانی

بەڕێز جەنابی ڕابەری گشتی مامۆستا عرفان علی عبدالعزیز ئەمڕۆ چوار شەممە ١٧/١/٢٠٢٤ سەردانی مەڵبەندی ڕێکخستنی بزووتنەوەی ئیسلامی کرد لە شاری سلێمانی،
جەنابیان لە گەڵ بەر پرس و ئەندام و کارگێڕانی مەڵبەند کۆ بوەوە،
ڕابەری گشتی باسی باروودۆخی هەستیاری ئەمڕۆ و کوردستان و عێراق و ئەگەرو پێشهاتەکانی بۆکردن،


هەر لە بارەگای مەڵبەند بەڕێوەبەرو ستافی ڕادیۆی دەنگی ئیسلامی بەسەرکردەوەو سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەکردن لەسەر ئەو دڵسۆزی و خۆڕاگرییەی لە ماوەی ڕابردوودا بە خەرجیان داوە و دڵخۆشی کردن لە ئایندەدا ئەوان پێشەنگی کاری ئیسلامی دەبن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close