ئابووریڕاپۆرتعێراقهەواڵ

7 بانك بۆ كاری حەواڵەكردن دەگەڕێنەوە و بەهای دۆلار دێتە خوار 160 هەزار دینار

شارەزایەكی دارايى عێراق:
حكومەتی عێراق لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەمریكی سەرقاڵی گەڕانەوەی حەوت بانكە بۆ كاری حەواڵەكردن
“بە گەڕانەوەیان بەهای دۆلار دێتە خوار 160 هەزار دینار”
باسک نێت
مستەفا حەنتوش، شارەزای بوارى دارايى دەڵێت، حكومەتی عێراق لەگەڵ كۆمپانیای “Oliver Wyman” ئەمیركی كار لەسەر دۆسییەك دەكات ئەگەر تەواو بێت و سەركەوتووبێت، بەهای دۆلار دێتە خوار 160 هەزار دینار، كە ئەویش گەڕانەوەی بانكە سزادراوەكانی عێراقە بۆ حەواڵەكردن.

مستەفا حەنتوش لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی “العراقیە” رایگەیاند، لە راستیدا ئەم دۆسییە تەواوبووەو كۆمپانیاكە وردبیینەكانی تەواوكردووە، ئەگەر بانكەكانی عێراق بگەڕێنەوەو كارەكانیان دەستپێبكەنەوە رۆڵی گەورەی دەبێت، چونكە لە بنەمادا سزادانی ئەم بانكانە بوونە هۆی فراوانبوونی جیاوازی نرخی فەرمی و بازاڕی هاوتەریب بۆ 200 خاڵ.

وتيشى، وەجبەی یەكەمی ئەو بانكانە ژمارەیان حەوت بانكە لە كۆی 32 بانك، لە ئێستادا ئەو حەوت بانكە هیچ كێشەیەكیان نییەو هەموو پێوەرە داواكراوەكانیان جێبەجێكردووە، لە قۆناغی یەكەمدا دەگەڕێنەوە بۆ حەواڵە كردن جگە لە دۆلار، قۆناغی دووەم دەستدەكەن بە حەواڵەكردن بە دۆلارو قۆناغی سێیەمیش هەژمار لە “سی بانك و جی بی مۆرگان” دەكەنەوە.

ئەو شارەزا داراییە ئاماژەی بەوەشەكرد، دەبێت لەم رۆژانەدا كارەكانیان دەستپێبكەنەوە چونكە بابەتەكە سێ‌ بۆ چوار مانگی بەسەردا تێپەڕیوە، ئەگەر وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكاو بانكی فیدراڵی هاوكاری حكومەتی عێراق بكات و رەزامەندی لەسەر گەڕانەوەی ئەو بانكانە بدات، ئەوە بەهای دۆلار لە بازاڕی هاوتەریب زۆر دادەبەزێت، چونكە سێ‌ لەسەر چواری بازرگانەكان هەژمار لەم بانكانە دەكەنەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close