
بانکی ناوەندیی عێراق لەسەرەتای هەفته دۆلارێکی زۆری خستە ڕوو و مامەڵەی دینار بەرامبەر دۆلاریش جێگیرە.
بانکی ناوەندیی عێراق، بڕی 281 ملیۆن و 281 هەزار دۆلاری خستە بازاڕەوە، لەو بڕە 25 ملیۆن و 140 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینەیە، 256 ملیۆن و 72 هەزار دۆلاریش بە شێوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی بووە.
بەپێی زانیاریهكان ئەمڕۆ خستنەڕووی دۆلار بەگشتی و نەختینە بەتایبەت لەلایەن بانكی ناوەندییەوە، ڕێژەکەی زیاترە بەراورد بە سەرەتای هەفتەی ڕابردوو.
ئێستا 100 دۆلار هاوتای 145 هەزار و 500 دینارە و بە گشتی ماوەی هەفتەیەکە نرخەکە جێگیرە.
ئەو دۆلارەی بانكی ناوەندی لەرێگەی خستنە ڕوو دەیفرۆشێت، بۆ حەواڵە هەر 100 دۆلارێك بە 131 هەزار دینارە و بۆ نەختینەش بەهەمان شێوە هەر 100 دۆلارێك بە 131 هەزار دینارە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە