ئابووریعێراقكوردستان

بانكی ناوەندیی عێراق لەگەڵ ئەمریكا هەنگاوێكی نوێیان گرتە بەر

كەمێك لەمەوبەر بانكی ناوەندیی عێراق لە راگەیاندراوێكی فەرمیدا ئاماژەی بەوە كرد، بانكەكەیان كۆبوونەوەكانی لەگەڵ شاندی یەدەگی فیدڕاڵیی ئەمریكا و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە دوبەی كۆتایی پێهێناوە.

هەروەك ئاماژە بەوە دراوە كە لە كۆبوونەوەكاندا شاندی ئەمریكا ستایشی هەنگاوەكانی بانكی ناوەندیی عێراقیان لە ماوەی ساڵی 2023 كردووە و پاشانیش ژمارەیەك ڕێككەوتنیان لەگەڵ بانكی ناوەندیی عێراق كردووە كە خۆیان لە (پاڵپشتیكردنی سیاسەتەكانی بانكی ناوەندیی عێراقی لە هەوڵەكانی بۆ پشتیوانیكردنی بانكەكانی عێراق لە دروستكردنی پەیوەندیی لەگەڵ بانكەكان و هەنگاونانی پلە بە پلە بۆ بەهێزكردنی رەسیدی بانكەكان) دەبیننەوە.

جەختیش لەوە كراوەتەوە كە بانكی ناوەندیی عێراق دەیەوێت لەسەرخۆ لە پشتبەستن بە سەكۆی ئەلیكترۆنی دوور بكەوێتەوە تا دەگاتە ڕادەی ئەوەی كە لە ساڵی داهاتوودا كاری پێ نەكات، تاوەكوو كردارەكانی تۆماركردنی ئاڵوگۆڕە داراییەكان بە مەبەستی چاودێریكردن و وردبینی و شیكردنەوە بە ئاسانی بكرێن.

لە بەشێكی دیكەی راگەیاندراوەكەدا ئەوەش ئاشكرا كراوە كە لەو كۆبوونەوانەدا ڕێككەوتن كراوە بۆ دابینكردنی داواكارییەكانی بانكی ناوەندیی عێراقی بۆ دراو (لە جۆری دۆلار) بۆ ساڵی 2024. جگە لەوەی ژمارەیەك لێكتێگەیشتنی دیكەشیان لەبارەی بونیادنانی تواناكانی بانكەكانی عێراق و بەهێزكردنی كاركردن بە پێوەرە نێودەوڵەتییەكان كراون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close