قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ڕوی جۆر و كوالێتی و پێكهاته‌وه، پشكنینی بۆ سه‌رجه‌م برنجه‌كان كردوه سه‌رجه‌میان برنجی روه‌كین و له پێكهاته‌كانیاندا پلاستیكی تێدا نیه.
هیوا ساڵح، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگه‌یاند، دوای بڵاوبونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆ دروستكردنی برنج له پلاستیك و دروستبونی دڵه‌ڕاوكێ له‌نێوان هاوڵاتیاندا، لیژنه‌كان به ره‌زامه‌ندی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م جۆره‌كانی برنجی له ڕوی جۆر و كوالێتی و پێكهاته‌كه‌یه‌وه ناردوه بۆ پشكنین بۆ تاقیگه‌كان.
وتیشی: ئه‌و تاقیگه‌یه‌ی پشكنینی بۆ سه‌رجه‌م جۆره‌كانی برنج له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی كردوه، یه‌كێكه له باشترین تاقیگه‌كانی كوردستان و له‌ژێر چاودێری نوێنه‌ره‌كانی حكومه‌ت و به‌باشترین ئامێره پێشكه‌وتوه‌كان پشكنینه‌كانی ئه‌نجام داوه و در‌كه‌وتوه كه سه‌رجه‌میان برنجی روه‌كین.