عێراقهەواڵ

​موقتەدا سەدر ناوی ڕەوتەکەی گۆڕی و دەگەڕێتەوە گۆڕەپانی سیاسەت

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ناوی ڕەوتەکەی گۆڕی بۆ ڕەوتی نشتیمانی شیعی کە پێشتر بە ناوی ڕەوتی سەدرەوە بوو.

موقتەدا سەدر، بە ئیمزای خۆی لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ناوی نوێی ڕەوتەکەی بڵاو کردەوەو دەبێتە یەکەم پارت و ڕێکخراوی سیاسی لە عێراق پاشگری شیعە هەڵگرێت.

گۆڕینی ناوی ڕەوتەکەی سەدر دوای ئەوە دێت ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن سەدر بەنیازە بگەڕێتەوە گۆڕەپانی سیاسەت و بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بکات لە ساڵی ۲۰۲٥.

ڕەوتی سەدر، بە بەدەستهێنانی ۷۳ کورسی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی ۲۰۲۱ بووە هێزی یەکەم لە عێراق، بەڵام دواتر لە پەرلەمان و پڕۆسەی سیاسی کشایەوەو بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقی لە کۆتای ساڵی ڕابردوو نەکرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close