كوردستانهەواڵ

بانكەكان پڕ پارە كراون كێشەی دابەشكردنی مووچە نییە

د. ماكوان جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندیی هەرێم لە رایگەیاند، بە هەوڵ‌ و كۆششی كارمەندانی بانكەكان، ‏ئامادەکاری کراوە بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم مووچە دابەش بکرێت.

ئەوەشی وتوە: شەو کارمەندانی بانکەکان تاوەکو پارشێو، سەرقاڵی کارەکانیان بوون و شەوی قەدریان لەنێو بانکەکان بەڕێکردووە و سوپاسی ماندووبوونیان دەکەین.

بۆ نەبوونی ئاستەنگیش بۆ دابەشكردنی مووچە دەڵێت: هیچ گرفتێک بۆ دابەشكردنی مووچە نەماوە و مووچەی مانگی دوو هەموو فەرمانبەرێك دابەشكراوە و پارەی پێویست بۆ ئەمڕۆ لەبەردەستدایە هەموو ئەو شوێنانەی لە لیستی مووچە ناویان هاتووە مووچە وەردەگرن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close