كەش و هەوا
سبەی بارانی زۆر بەهێز و تەرزە دەبارێت و کەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت

سبەی بارانی زۆر بەهێز و تەرزە دەبارێت و کەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت.
باسک نێت
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردوەتەوە”سبەی سێشەمە تا کاتەکانی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەمە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ناو قوڵبوونەوەی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور کە لەم قۆناخەدا بارستە هەوایەکی زۆر شێدار لەناوچەکانی باکوری سعودیەوە دەگاتە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەکی سارد و شێداریش کە لەدەریای ناوەراستەوە دێت “.
ئاشکراشی دەکات کە ئەم کەشوهەوایە زیاتر لە ئاستە بەرزەکانی بەرگەهەوادا کۆدەبێتەوە کە ئەمەش ئەبێتە هۆی دروستبوونی ناسەقامگیریەکی بەهێز لەکەشی ناوچەکەدا و دروستبوونی هەورەکان لەجۆری کەڵەکە هەوری سوپەرسێڵ بە توندی و هێزی جیاوازەوە لەسەر ناوچە جیاجیاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کە ئەم جۆرە هەورانەش بارستە و قەبارەیەکی گەورەیان هەیە بە بارانی زۆر بەهێز و تەرزەی زۆر و هەندێک جار بە تەرزەی گەورەوە دابارینیان ئەبێت کە لەماوەیەکی کەمدا مەترسی دروستەکەن لەسەر ئەو ناوچانەی کە دروست ئەبێت لەسەریان یان تێپەردەبێت بەسەریاندا بەهۆی زۆری بڕی دابارینەکانیان کە ئەبێتە هۆی دروستبوونی لافاوی خێرا و بەهێز “.
خودا زاناترە



