كەش و هەواكوردستانهەواڵ

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێرایی با لەنێوان 10 – 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت، لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک. خێرایی با لەنێوان 10 – 20 کیلۆمەتر دەبێت لە یەک کاتژمێردا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close