كەش و هەوا

گەرما کۆتایی دێت! لەم ڕۆژەوە پلەکانی گەرما ٧ پلە دادەبەزن

شارەزایەکی کەشناسی پێشبین هاتنی کەشێکی فێنک بۆ ناوچەکە دەکات ک چالاکبوونی با و هەورە بروسکە و بارینی باران بە خۆوە دەبینێت وپلەکانی گەرماش حەوت پلە دادەبەزن.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاوی کردەوە، ل ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەکی سارد بۆ سەر دەریای ناوەراست و جوڵەکردنی بارستە هەوایەکی شێدار لە باکوری دەریای سوورەوە بۆ سەر ناوچەکانمان سبەی شەمە 29/8/2026 لە کاتەکانی نیوەرۆ بەدواوە ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی هەورە بروسکە و بارینی بارانێکی کەم بۆ مامناوەند لە هەندێ کات و شوێندا بەتایبەت لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین و سۆران ئەگەری بارانبارینەکە زیاتر ئەبێت ، وە بای باشور چالاک ئەبێت بەخێرای 15-30کم لە کاتژمێرێکدا و تا ئێوارەی دوو سبەی یەکشەمە 30/8/2026 کاریگەری ئەو ناجێگیریە لە کەش و هەوای ناوچەکانمان بەردەوامی ئەبێت و لەکات و شوێنی جیاوازدا ئەگەری هەورە بروسکە و بارانی کورت خایان ئەبێت .

لە رۆژی دووشەمەوە 31/8/2026 بارستە هەوا ساردەکەی دەریای ناوەراست بەتەواوی دەگاتە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو 5 تا 7 پلەی سەدی نزمبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت و لە زۆربەی شوێنەکان هەست بەفێنکی و گۆرانکاری دەکرێت .. الله اعلم…

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close