ئابووریجیهان

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا ئه‌مڕۆ هه‌ینی دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، دوای ئه‌وه‌ی له‌ وه‌رزی پێشودا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌وه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش گرێبه‌سته‌كانی برێنت له‌ سه‌روی ئاستی 85 دۆلاره‌وه‌ بۆ هه‌ر به‌رمیلێك مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا به‌ ڕێژه‌ی 0.21% دابه‌زی و گه‌یشته‌ 81.09 دۆلار

هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی جیهانی برێنت به‌ ڕێژه‌ی 0.20% دابه‌زی و گه‌یشته‌ 85.25 دۆلار

له‌ مامه‌ڵه‌كانی دوێنێی پێنجشه‌ممه‌دا، نرخی نه‌وت به‌رزترین ئاستی تۆماركرد له‌ دوای 7ی (تشرینی دوه‌م/10)ی 2023ه‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نه‌وتی خاوی برێنت به‌رزبوه‌وه‌ بۆ نزیكه‌ی 86 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close