كوردستانهەواڵ

سودانی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی دەدات بۆ كێشەكان

سودانی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی دەدات بۆ كێشەكان

باسک نێت – هەولێر
رۆژنامەی (الصباح):
ئەمڕۆ محمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك دۆسییە، لەپێشیانەوە، دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی بۆ كێشەكان لە چوارچێوەی دەستورو یاسا.
ئەنجومەنی وەزیران دوێنی سێ شەممە، رەزامەندی پیشاندا بە ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لەسەرانسەری عێراق، دوای چارەسەركردنی كێشە تەكنیكیەكان لەگەڵ دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان.

بەوتەی ئیخڵاس دلێمی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموراتی كوردستان، سەرۆك وەزیران گفتوگۆ لەبارەی چارەسەركردنی كێشەو ئاستەنگەكانی نێوان بەغدادو هەولێر دەكات.

بڕیارە سودانی سەردانی هەولێرو سلێمانی بكات، بۆ پێشكەشەكردنی پیرۆزبایی بەبۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close