
ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و كۆچبه‌ران رایگه‌یاند،ئەم بەیانیە كاره‌ساتێكی نوێ له كه‌ناراوه‌كانی شاری بۆدروم ڕویدا كه به‌له‌مێك زیاتر له 19 كه‌سی هه‌ڵگرتبوو، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له ڕۆشتنی له كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژئاوا ژێرئاوكه‌وت و به‌وهۆیه‌وه 17 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئەمڕۆ شەممە 25ـی تشرینی یەکەمی 2025، دەزگای لوتکە رایگەیاند، بەلەمێک زیاتر لە 19 کۆچبەری هەڵگرتبوو ژێر ئاو کەوت و 17 کەس گیانیان لەدەستدا، به‌له‌مه‌كه به‌ره‌و دورگه‌ی كۆسی یۆنان به‌ڕێكه‌وتبوو و كۆچبه‌رێكی ئه‌فغانی كه له كاره‌ساته‌كه ڕزگاری بووە، توانیویه‌تی به مه‌له‌كردن بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر وشكانی و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێبدات بۆ پۆلیسی كه‌ناراوه‌كان .
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمه‌كانی گه‌ڕان و فریاگوزاری توانیویانه 17 ته‌رم ده‌ربهێننه‌وه كه له‌نێویاندا پێنج منداڵ هه‌یه، تیمه‌كانیش توانیویانه دووه‌م ڕزگاربوو بدۆزنه‌وه كه توانیبووی بگاته دورگه‌ی چه‌لێبی له ده‌ریای بۆدروم.
ئەمەش لەکاتێکدایە، سه‌رنشینه‌كان زۆربه‌یان خه‌ڵكی ئه‌فغانستان بوون، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی گه‌ڕان و فریاگوزاری به‌رده‌وامه له هه‌وڵێكدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێكی بێسه‌روشوێن كه مابێته‌وه.




