بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لە دانیشتووانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەكات، پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەكانەوە.
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند” داوا لە دانیشتووانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەکەین پابەندبن بە رێنماییە تەندروستیەکانەوە، چونكە ئەگەر پابەند نەبن بە رێنماییەكانەوە ئەوا ئێمە توانای کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا نابێت”.
رەخنەشی لەو هاووڵاتییانە گرت كە رێنماییەكان جێبەجێ ناكەن و وتی” تا ئێستا بەشێک لە هاوڵاتیان پابەندی رێنماییەکانی ئێمە نین”.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داواشیكرد” پرسە لە ناو ماڵانیش رابگیرێت، چونکە ئەگەری بڵاوبونەوەی پەتاکە زۆر زۆر زیاد دەکات”.
د. سەباح وتیشی” هەر کۆڕ و کۆبوونەوەیەك کە زیانی بۆ سەر تەندروستی هاووڵاتیان هەبێت ناچار دەبین لە رێگەی هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاوەی پێ بکەین”.