بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزاری سلێمانی بڵاویکردەوە نزیکەی ١٦٠ هەزار گەشتیار سەردانی سلیمانیان کردووە کە لەسەدا ٩٠ ی گەشتیاری عەرەب بوون و لەسەدا دە هاووڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون
باسک نێت
ئاماژەی بەوەشکردووە کۆی داهاتی گەشتیاران لە رۆژانی جەژندا ٣٢ ملیۆن دۆلار بووەو بە سەر دوکاندار و خاوەنکارەکاندا دابەش بووە.
دەقی راگەیەندراوەکە..
زیاتر لە ١٥٩ هەزار گەشتیار لە شاری سلێمانی بوون
داهاتی هاتنی گەشتیاران بۆ خاوەنکاران و کاسبکارانی سلێمانی بە نزیکەیی ٣٢ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.
بە پێی دوواین ئامار و بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز و پشووەکان لە ماوەی (١٤ تا ٢٠) ی ئەم مانگە، (١٥٩,٥٨٣) گەشتیار سەردانی شاری سلێمانی و دەوروبەریان کردووە.
لەو رێژەیەی خراوەتە ڕوو زیاتر لە ٩٠% گەشتیاران لە ناوەڕاست و باشوری عێراق گەشتەکانیان بۆشاری سلێمانی ئەنجامداوە، هەروەک نزیکەی ١٠ % میوانان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و وڵاتانی دەرەوەی هەرێم لە ڕێگەی بازگەکان و بەدووایدا دەروازەی سنوری و فڕۆکەخانە و ڕویانکردووەتە شارەکە.
لە ڕووی داهاتی گەشتیارییەوە گەر وا دابنرێت هەر گەشتیارێک بڕی (٢٠٠) دۆلاری خەرجکردبێت، ئەوا داهاتی گەشتیاران لە بۆنەی جەژنی قوربانی ئەمساڵ نزیکەی ٣٢ ملیۆن دۆلار بووە، بەسەر خاوەنکاران و کاسبکاران دابەش بووە.
سەرەڕای قەرەباڵغی بەرچاوی گەشتیاران، هێزە ئەمنییەکان و تەواوی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بە پێی پلانێکی سەرکەوتوو توانیان بۆنەیەکی ئارام بۆ گەشتیاران و دانیشتوانی سلێمانی و میوانان دەستەبەربکەن
جێگەی بیرهێنانەوەیە جەژنی قوربانی ساڵی ڕابردوو (١٢٠,٤٦٠ )گەشتیار سەردانی شاری سلێمانیان کردووە، ڕێژەکە لە جەژنی قوربانی ئەمساڵ بۆ (١٥٩,٥٨٣) زیادیکردووە.
بەشی ڕاگەیاندن و بەبازارکردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی