تەندروستیكوردستانهەواڵ

تیمی تەندروستی لە سلێمانییەوە بەرەو ڕوومادی بەڕێکەوتن

هەریەكە لە پارێزگاری سلێمانی و تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنن، تیمەكانی تەندروستی بەڕێکەوتن بۆ بەهاناوەچوونی ئەو حاجییانەی لە ڕوومادی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون.

باسک نێت

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند، لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵَ تەندروستی ڕوومادی بەمەبەستی بەهاناوەچوونی ئەو حاجیانەی لەڕێگای ڕوومادی لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ شاری سلێمانی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون سەرجەم تیمەکانی فریاکەوتنی تەندروستی ڕاسپێردران.

ڕاشیگەیاند، تمەكانی تەندروستی ڕەوانەكراون بەمەبەستی بەهاناوەچوونی بریندارەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی و گەڕاندنەوەی ڕووفاتەکانیان .

لای خۆشیەوە، هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، لە ڕێی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و تیمە تەندروستییەکان و بەڕێوەبەرێتیی فریاکەوتنی خێرای تەندروستیی سلێمانییەوە، لەسەر ئەرکی پارێزگاری سلێمانی؛ بەپەرۆشەوە لە هەوڵی بەدەمەوەچوون و خزمەتکردنی هەموو ئەو بەڕێزانەدایە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی حاجییانی هەرێم، كە بە ڤیزەی گەشتیاری ڕۆیشتبوون بۆ حەج لە كاتی گەڕانەوەیان لە ڕوومادی وەرگەڕا و بەهۆیەوە چوار حاجی گیانیان لەدەستدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close