ئابووریعێراقهەواڵ

ئەو سەرمایەدارەی كارگەكەی سوتا سوپاسی خوای گەورە دەكات

باسك-

حاجی تاهیر ئەو سەرمایەدارەی لە چەند رۆژی رابردوو كارگەكەی سوتا سوپاسی خوای گەورە دەكات و رادەگەیەنێت بەردەوام دەبن لە خزمەتی خەڵك و نیشتمان.

دەقی راگەیەنراوەكە

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

لا يَشْكُرُ اللَّهَ مَنْ لا يَشْكُرُ النَّاسَ

كەسوكار و خزمانی ئازیزم ، دۆستان و هاوڕێیانی قەدەرگرانم ، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم ، بەرێزان جێگری وەزیر و بەرێوەبەری دیوانی وەزارەت و بەرێوەبەر و ئەندامانی بەرێوەبەرایەتی بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ، پەرلەمانتار وسەرۆك فراكسیۆنە خەمخۆرەكان ، بەرێزان پارێزگاری سلێمانی ، مامۆستایانی ئایینی قەدرگران ، میدیا و سوشیال میدیا دڵسۆزەكان و رۆژنامەنوسە ئازاكان ، لێرەوە بە پێوستی دەزانم سوپاسی هەمووتان بكەم و سوپاسی بە دەمەوە هاتن و هاوخەمیتان بكەم.

كارگەی بەرهەمهێنانی فۆم لە كۆمپانیاكەمان خزمەتێكی بەرچاوی بە هەموو كوردستان و عێراق دەكرد و سوتان و لە ناوچوونیشی كارەساتێكی زۆر سەخت و گران بوو كە نەك تەنها كۆمپانیاكەمان بەڵكوو خەلك وبازارەكەش زیانی لێكردووە.هەواڵپرسینی ئێوە وموحیبەت و خەمخۆری و بەدەمەوە هاتنتان بە سەردان ولە رێگەی تەلەفۆنەوە بۆ من سەرمایەیەكی نەبڕاوەیە ، خەمڕەوێنێكی گەورەبوو كە سەختی ئەو كارەساتەی لەسەر ئاسان كردووم.

ئێمە لای خۆمانەوە سوپاستان دەكەین بە تایبەتی بە دەمەوە هاتنی جەنابی پارێزگاری سلێمانی و بەرێوەبەری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی . سوپاسی بێ پایانمان بۆ خوای میهرەبان لەوەی بە قەدەرێك بەسەریكردینەوە كە پێی رازین و سوجدەی شوكری بۆ دەبەین.پشتیوان بە خوای گەورە دەست دەكەین بە بونیادنانەوەی كار و پرۆژەكانمان و بەردەوام دەبینەوە لە خزمەتكردنمان بە خەڵك و خاك و وڵاتمان .دوبارە سوپاس بۆ هەموو لایەك و خوای گەورە ماڵ و وڵاتمان ئاوەدان بكاتەوە و بمانپارێزێت لە هەر بەڵا و موسیبەتێك.

حاجی تاهێر هەورامی

خاوەنی كۆمپانیای چیای نوێ

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close