تەندروستیجیهانهەواڵ

وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا سەرکەوتنی بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێدا راگەیاند

وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا سەرکەوتنی بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێدا راگەیاند.

 دوای ئەوەی کە ژمارەی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە فەڕەنسا بۆ کەمتر لە ٥٠ حاڵەت و ژمارەی تووشبوونی رۆژانەش بۆ کەمتر لە هەزار حاڵەت کەمبووەوە، وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا رایگەیاند، بەتەواوەتی کۆنترۆڵی ڤایرۆسەکەیان کردووە.

وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا لە دواین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا تەنها ٧٦٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە، کە کەمترین ژمارەی تۆمارکراوی رۆژانەیە لەماوەی دو مانگی رابردوودا، تائێستاش کۆی ژمارەی تووشبووان لەو وڵاتە ١٥٢ هەزار و ٤٤٤ حاڵەتە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەنها ٤٤ حاڵەتی نوێی گیان لەدەستدان بەکۆرۆنا تۆمارکراوە و ژمارەی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە هێشتا نەگەیشتووەتە ٣٠ هەزار حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا راشیگەیاند، لەئێستادا تەنها ٧٤ حاڵەتی مەترسیداریان لە نەخۆشخانەکاندا هەیە و تەندروستی وڵاتەکەیان بەتەواوەتی کۆنترۆڵی دۆخەکەی کردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close