جیهانهەواڵ

ئێران و ئەمریكا دوێنێ شەو پەیامیان گۆڕیوەتەوە

ئێران و ئەمریكا دوێنێ شەو پەیامیان گۆڕیوەتەوە
باسک نێت

تیمی دانوستانکاری ئێران پێش ئەوەی ئاگربەستی کاتی رابگەیەنێت، چەند پەیامێکی نوسراویان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی لە ڕێگەی نێوەندگیرییەکی پاکستانییەوە ئاڵوگۆڕ کردو

پێشمەرجەکانی ئێران بۆ دەستپێکردنی دانوستان، لەوانە ئازادکردنی پارە بلۆككراوەکان و ئاگربەست لە لوبنان، جێبەجێ نەکراون.

لە دیداری دوێنێ شەوی تیمی دانوستانكاری ئێران و ئەمریكا لەگەڵ عاسم مونیر فەرماندەی سوپای پاكستان كە كەسایەتییەكی بەهەژمونی پاكستانە، هەندێك پەیامی نوێ لەنێوان ئەمریكاو ئێران ئاڵوگۆڕ كراون.

ئێستا تیمی دانوستانكاری ئێران لە گفتوگۆدایە لەگەڵ شەهباز شەریفی سەرۆك وەزیرانی پاكستان، لەدوای ئەم دیدارەوە ئێران بڕیار دەدات لەوەی ئایا ئێوارە ئەمڕۆ دەچێتە دانوستان لەگەڵ ئەمریكا یاخود نا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close