كەش و هەوا

هۆشداری و زانیاری گرنگ سەبارەت بە کەش و هەوای سبەی یەکشەمە

هۆشداری و زانیاری گرنگ سەبارەت بە کەش و هەوای سبەی یەکشەمە.

باسک نێت

سبەی یەکشەمە 12/4/2026 بارستە هەوایەکی سارد و زۆر شێدار لەباشوری ئەوروپاوە بەسەر دەریای ناوەراستەوە ئەگاتە بەرگەهەوای ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ئەگەری دروستبوونی حاڵەتێکی ناجێگیری بەهێز لەکەشوهەوای زۆرێکی ناوچەکانمان ئەبێت و ئاسمانی هەرێم کاتەکانی بەیانی بۆ نیوەرۆ بە زۆری نیمچە هەور ئەبێت لەگەڵ ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕ لەهەندێ کات و شوێندا ، پاشان لەکاتەکانی نێوان نیوەرۆ بۆ ئێوارە کاریگەری ئەو ناجێگیریە زیاتر ئەبێت و ئاسمانی ناوچەکان بە زۆری ئەگۆرێت بۆ هەوری تەواو وە ئەگەری دروستبوونی هەورە بروسکەی توند و تاوە باران و تەرزەی بەخوڕ لە زۆرێکی شوێن و ناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆک و هەولێر و کەرکوک و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەرین و سۆران و زاخۆ ئەبێت لەهەندێ شوێنیشدا بەهۆی بەهێزی بارینی باران و تەرزەوە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاوی خێرا Flash flood ئەبێت و لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی هەوری سوپەرسێڵ و بارینی تەرزە بە قەبارەیەکی گەورە بەدیاری نەکراوی لەهەندێ شوێندا ، پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ 3 تا 4 پلە نزمدەبنەوە ، بای باشور مامناوەند چالاک ئەبێت 15-30کم/ک لەکاتی تاوە باران و تەرزەکاندا خێرای باکە زیاتر ئەبێت .

سبەی یەکشەمە لەکاتەکانی ئێوارەوە بەتێپەرینی کات کاریگەری ئەو ناجێگیریە لەکەش و بەرگەهەوای ناوچەکانمان لاواز ئەبێت و لەشەودا کەش جێگیر ئەبێتەوە و پاشان بۆ دوو سبەی رۆژی دووشەمە 13/4/2026 جارێکی دیکە لەکاتەکانی نێوان نیوەرۆ بۆ ئێوارە هەورە بروسکە و تاوە باران و تەرزە لە شوێن و ناوچەی جیاجیادا دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرماش زیاتر نزمدەبنەوە و پاشان لە ئێوارەی دووشەمەوە کاریگەریەکانی بەیەکجاری کۆتای پێدێت ..الله اعلم…

ئاراس جەبار

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close