
باسک نێت
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لەوەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی كاربەرێكەری هەرێم له‌باره‌ی كامێراكانی تیژڕه‌ویه‌وه زانیاریی ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “داهاتی کامێراكان دەگەڕێتەوە وەزارەتی دارایی”، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، “بەهۆی دانانی کامێراکانی شەقامەوە ڕوداوەکانی هاتوچۆ كه‌مبونه‌ته‌وه”.
لەمبارەیەوە هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لەوەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی هەرێم ڕایگەیاندوە: “هەموو داهاتی کامێراكان دەگەڕێتەوە وەزارەتی دارایی، تەنها ئەو بڕە نەبێ کە بۆ چاککردنەوەو هەندێ بابەتی هونەری کامێراکان خەرجدەکرێتهوه”.
ناوبراو ئەوەشی وتوە : “بەهۆی دانانی کامێراکان، هه‌م ڕوداوەکانی هاتوچۆو هه‌میش ژمارەی قوربانییەکان بەراورد بەڕابردوو کەمبونەتەوە”.
هاوكات سه‌باره‌ت به‌بەشێک لەو ئۆتۆمبێلانەی دەهێنرێنە ناو هەرێم‌و لەپشکنین دەرناچنو تۆمارناکرێن، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لەوەزارەتی ناوخۆ، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، “ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە بەهیچ شێوەیەک تۆمارناکرێن کە مەرجەکانی سەلامەتیان تێدانییە، بەڵکو پێویستە بۆ ئەو بازرگانانە بگەڕێنرێنەوە کە ئۆتۆمبێلەکانیان هێناوەتە ناو هه‌رێمی کوردستانه‌وه”.




