باسک نێت
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، یەکەم تاقی کردنەوەیان بۆ ئەو بۆرییە کرد کە بڕیارە نەوتی عێراق بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا بگوازێتەوە، لە ماوەکانی کەمی داهاتووشدا تاقیکردنەوەی دوومیش دەکات و بڕیارە لە دوو مانگی داهاتوودا نەوتی پێ هەناردە بکرێت. سێ وێستگەکەی بۆرییەکە یەکێکیان لە کەرکووکە، دووانەکەی دیکەش لە بێجی و مووسڵن.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، : “بڕیارە بەمنزیکانە تاقیکردنەوەی دووەم لە رێگەی بەکارهێنانی گازەوە بکرێت.”
بۆرییەکە کە ئێستا 100٪ چاککراوەتەوە، لە تاقیکردنەوەی یەکەمدا بەبێ کێشە بووە، بڕیارە لە قۆناخی دووەمدا تاقیکردنەوەکە بە تەواوی و پشکنینی کۆتایی بۆ بکرێت پێش ئەوەی نەوتی پێدا هەناردە بکرێت.
سەرچاوە ئاگادارەکەی وەزارەتی نەوت باسی لە کۆبوونەوەیەک لە وەزارەتەکە کرد کە لەم هەفتەیە بۆ ئەو مەبەستە کراوە و باسی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووکی تێدا بۆ تورکیا کراوە.