كوردستانهەواڵ

سێ تۆمەتبار دەستگیركران كە چەندین فەرمانی گرتنیان هەبووە

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیان سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد، كە چەندین فەرمانی گرتنیان هەبووەو هەستاون بە فێڵكردن لە هاوڵاتیان

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، پاش ئەوەی لەلایەن چەند هاوڵاتییەكەوە سكاڵا لەسەر چەند تۆمەتبارێك تۆماركرا كە فێڵیان كردبوو و كەل و پەل و خۆراك و ئاژەڵیان لە هاوڵاتیان سەندبوو، توانرا لە ناحیەی بازیان دەستگیربكرێن .


ئاشکراشیکردوە تۆمەتبارەکان کوردن و دانیان بە تاوانەکەیاندا داناوە و بەپێی مادەی ٤٥٦ و بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراون.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردوە،تۆمەتبارەکان لەهەریەكە لە بنكەكانی پۆلیسی (تەكیە ، فرۆكەخانە ، نەهێشتنی تاوان –بنكەی رزگاری ،بازیان ،تاسڵوجە ، بەردەقارەمان ،پیرەمەگرون ) داواكراوبوون .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close