عێراقكوردستانهەواڵ

وەزارەتی نەوتی عێراق: لە ھەوڵداین بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم

عاسم جیھاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق سوورە لەسەر رێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان، ئەوەش دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت لە رێگەی بەندەری جیھانی تورکیا.

عاسم جیهاد راشیگەیاند، ئێستا گفتوگۆو هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە یاسایی و تەکنیکی و داراییەکانی تایبەت بە گرێبەستە نەوتییەکانی کۆمپانیاکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان، چونکە ئەو گرێبەستانە جیاوازن لە گرێبەستەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق و پێویستە فۆڕمی گرێبەستە نەوتییەکان بگونجێت لەگەڵ سیاسەتی وەزارەتی نەوت.

باسی لەوەش کرد، هەرێمی کوردستانیش ئامادەیی نیشانداوە بۆ رێککەوتن بۆ ئەوەی بەزوویی بگەینە ئەنجام و لە زووترین کاتدا هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی تورکیاوە بۆ بەندەری جەیهان دەستپێبکاتەوە.لە 25ی ئازاری رابردووەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان راگیراوە، ئەوەش بەهۆی بریارێکی دادگای نێوبژوانی پاریس، کە دژی لایەنی تورکی دەریکرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close