كوردستانهەواڵ

بڕی بارانبارین بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی ڕایگەیاند، بڕی بارانبارینی ئەمساڵ دڵخۆشکەرە و لە شاری سلێمانی تا ئێستا ٤١١ ملیمەتر باران باریوە پار تا ئەم کاتە ٣٣٧ ملیمەتر باریبوو، لە گەرمیان ٩٥ ملیمەتر باریوە.

دەشڵت، تەنها لە دوێنێ شەودا لە سلێمانی ٣٣ ملیمەتر باران باریوە، شەوی پێشتر ٤٤ ملیمەتر باریوە، ئەم بڕەش هۆکارە بۆ دروستبوونی لافاو.

ڕاشیگەیاند، کاتێک بڕێکی زۆر باران لە ماوەیەکی کەمدا دەبارێت، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی سەرزەوی و دروستبوونی لافاو، زۆرجار ئەگەر ٥ ملیمەتر باران لە کاتژمێرێکدا ببارێت ئەوا دەبێتەهۆی دروستبوونی لافاو.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close