ئابووریجیهانهەواڵ

نرخی نەوت ئه‌مڕۆ دابەزینی زۆری بەخۆییەوە بینی

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 41 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 39 دۆلار و50 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ دووشەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 43 دۆلار و 5 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 41 دۆلار و یەك سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەراورد بە دوێنێ لەمڕۆدا نرخی نەوت بەشێوەیەكی خێرا زیاتر لە دۆلارێك لە بەهاكەی لەدەستداوە. 
ماوەی نزیكەی شەش مانگی رابردوو بەهای نەوت بەشێوەیەكی ئاسایی رووی لە بەرزبووەنەوە كردووە بەراورد بە چەند مانگی سەرەتای ساڵ كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close