عێراقكوردستانهەواڵ

ئەو كەسانەی قەدەغەی هاتوچۆ لەكاتی سەرژمێریی نایانگرێتەوە ئاشکرا کران

ئەو كەسانەی قەدەغەی هاتوچۆ لەكاتی سەرژمێریی نایانگرێتەوە ئاشکرا کران

شوان جەبار بەڕێوەبەرى دەستەى ئامارى سلێمانى

باسک نێت – سلێمانی

لە رۆژانی 20 و 21 ی ئەم مانگە لەسەرتاسەریی عێراق قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەندرێت پێویستە هاوڵاتییان لە ماڵەکانی خۆیاندا بمێننەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی لەکاتی سەردانیکردنی ژمێرەرەکان بۆ ماڵەکانیان بە دروستی پرۆسەی سەرژمێری بەڕێوەبچێت.

بڕیارەکە رۆژنامەنووسان و فەرمانبەرانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، هێزە ئەمنییەکان ئەو کەسانەی لەگەڵ تیمەکانی سەرژمێری کاردەکەن، لەگەڵ کارگە ستراتیژییەکان و هەموو ئەو شوێنانەی ناتوانن کارەکانیان رابگرن ناگرێتەوە، بەڵکو ئەندامانی خێزانەکانیان روونکردنەوە بۆ تیمەکان دەدەن و ئەوانیش وەک ئامادەبوو هەژماری دەکەن.

 بڕیارە رۆژانی 20 و 21 ی ئەم مانگە لەسەرتاسەریی عێراق و هەرێمی کوردستان سەرژمێری گشتی دانیشتوان ئەنجام بدرێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close