عێراقكوردستانهەواڵ

هێزێکی ئەمنی کەسێکی بریندارکردو ئێستا دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە

هێزێکی ئەمنی کەسێکی بریندارکردو ئێستا دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە

باسک نێت – کەرکوک
لەگەڕەکی سەرچناری شاری کەرکوک، هێزێکی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان گەمارۆی کەسێکیان داوە کە تائێستا دڵنیانین لەوەی هۆکارەکەی چییە.

دوای بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ هێزەکە، ئەو کەسە لەلایەن ئەندامانی هێزەکەوە بریندارکراو بەبرینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

بریندارەکە ناوی (ک.م)ەو دانیشتووی گەڕەکی سەرچناری شاری کەرکوکە، لەئێستاشدا لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدایەو دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close