بزووتنهوهی ئیسلامیكوردستاننوسەران
بزووتنەوەی ئیسلامیی و هەڵبژاردنی ئەمجارە
وێڕای ئەو قورسایی و لۆدە سیاسیی و ئابورییەی بەسەر بزووتنەوەی ئیسلامییەوە بوو لە ماوەی ڕابردوودا، لەم قۆناغە نوێیەدا ئەم حیزبە ئیسلامییە بە هۆی خۆڕێكخستنەوە و ئەبدێتی گوتار و بەرنامەی كارییەوە لە ئێستاوە خۆی ئامادە دەكات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و سەد لە سەد ئەگەری ئەوە لە بەردەمیدایە كە بە لیستی جیا و سەربەخۆ بەشداریی بكات.
ئەم هەڵبژاردنە بۆ بزووتنەوەی ئیسلامیی یەكلاكەرەوە دەبێت و دوور لە هاوپەیمانیی سەنگی خۆی وەدیار دەكەوێت و قورسایی سیاسیی و جەماوەریی خۆی دەسەلمێنێتەوە، بەو پێیەی لە پاش كێشەكانی ئیرادەیەك دروست بووە كە فاكتەری لەسەرپێ وەستان و پشتبەستنە بەو هێزە شاراوەیەی چەندین ساڵە لە هەناویدا خەفە كراوە.
بێ گومان ئەم ڤێرژنە نوێیەی كاری ئۆرگانیی و دەستەجەمعیی نێوخۆیی بزووتنەوە هۆكارێك دەبێت تا جەماوەری مسوڵمان و خەڵك ئەمجارە دوور لە ڕابردوو بزووتنەوەی ئیسلامیی هەڵبژێرن و بیبەنەوە پەرلەمان وەك ئۆپۆزسیۆنێكی كارا و. ئیجابیی بەدەر لە تەخوین و ئانارشیزم.
ئاری عەبدولەتیف
٢٠٢٣/١٢/٢٣