تەندروستی

کەی پێویستە شیری دایک نەدرێت بە منداڵ


باسک نێت – گۆشەی تەندروستی

بەداخەوە لە ئێستا شێرپێدانی سروشتی لەلایەن دایکانەوە ڕوو لە کەمبونەوەیە و ڕێژەیەکی زۆر لە دایکان شیری قوتو دەدەن بە منداڵەکانیان سەرەڕای سودە سەرسوڕهێنەرەکانی شیری دایک بۆ منداڵ و دایکەکە!

جگە لەو دایکانەی کە هەر لەسەرەتاوە بڕیاریان داوە کە شیری قوتو بدەن بە کۆرپەکانیان بەهەر هۆیەک بێت، هەندێک لە خانمان کە پرسیاریان لێ دەکەی بۆ شیری خۆت نادەی بە منداڵ وەڵامەکان بەو شێوەیەیە :

  • بە نەشتەرگەری منداڵم بو، بۆیە نەمتوانی شیری خۆمی بدەمێ
  • شیری خۆمی نەدەگرت
  • بە شیری خۆم باش گەشەی ناکا
  • بە شیری خۆم دەڕشێتەوە
  • بە شیری خۆم سکچونی هەیە یان قەبز دەبی و غازاتی زۆرە
  • منداڵەکەم زەردوویی هەبو گووتیان شیری خۆتی مەدێ
  • شیرم کەم بو پێ تێر نەدەبو
  • شیرەکەم ڕوون بو گەشەی پێ نەدەکرد
  • دەوامم هەبو لۆیێ شیری قوتوم پێدا
  • سنگم قڵیشانی هەبو نەمتوانی
  • هەندێ جاریش کەسێک پێی گوتوە شیری خۆتی مەدێ و بەقسەی کردوە

هیچ یەکێک لەوانەی سەرەوە هۆکاری زانستی و ڕاستەقینە نین بۆ پێنەدانی شیری دایک بەڵکو زیاتر بیانووە چونکە هەموی ئەوانە چارەسەریان هەیە.

لە ڕووی زانستی پزیشکیەوە هۆکارە ڕاستەقینەکان کە وا دەکات شیری دایک نەدرێت بە منداڵ زۆر کەمن وەک ( بونی نەخۆشی درم لە دایکەکە وەک سیل و ئایدز و ڤایرۆسی جگەر، بەکارهێنانی هەندێ دەرمان، بونی هەندێ نەخۆشی دەگمەنی مێتابۆڵیزمی لە منداڵ وەک گالاکتۆسیمیا) کە ئەوەش پزیشکی پسپۆڕ بڕیاری لەسەر دەدات.

دکتۆر سۆران صابر عثمان

پزیشکی پسپۆڕی خۆشیەکانی منداڵان

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close