عێراقكوردستانهەواڵ

چاره‌نوسی سێ مووچه‌ی هه‌رێم یه‌كلاده‌كرێته‌وه‌

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و بەپێی زانیارییەکان، پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان دەبێت. لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی تیشک دەخرێتە سەر شایستە داراییەکانی سێ مانگی کۆتایی ساڵ و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغداد.

بڕیارە لەم کۆبوونەوەیەدا، فەرمانی خەرجکردنی مووچەی مانگی ١٠ (تشرینی یەکەم) دەربچێت، ئەمەش دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم تەواوی پابەندییە داراییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، لەوانەش: ڕادەستکردنی نەوت، ناردنی ١٢٠ ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی و پێشکەشکردنی تەرازووی پێداچوونەوە.

سەبارەت بە مووچەکانی مانگی ١١ و ١٢، حکومەت کار لەسەر دۆزینەوەی میکانیزمێک دەکات بۆ ڕێگری لە فەوتانیان. یەکێک لە پێشنیازە بەهێزەکان ئەوەیە کە حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی بانکی بازرگانیی عێراق (TBI)ـەوە پارەی مووچە بە قەرز وەربگرێت و لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٥دا پاکتاو بکرێت، تاوەکو هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو مووچەی فەرمانبەران نەفەوتێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close