كوردستانهەواڵ

لە شاری هەولێر هەڵمەتی بڕینی سەرپێچییەکانی کارەبا و زیادەڕۆییەکانی دەستیپێکرد

لە شاری هەولێر هەڵمەتی بڕینی سەرپێچییەکانی کارەبا و زیادەڕۆییەکانی دەستیپێکرد.


نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی پارێزگای هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە هەنگاوی یەکەمی پرۆسەکەدا دەستدەکەن بە بڕینی کارەبای شوێنە کشتوکاڵییەکان و پیشەسازییەکان کە بە زیادەڕۆیی و نایاسایی کارەبایان بردووە.


ئاماژەی بەوەشکرد، هەرکەسێک بە نایاسایی کارەبای بردبێت و سەرپێچی بریارەکانی وەزارەتی کارەبای کردبێت سزای یاسایی دەدرێت، داواشی لەو کەس و شوێنانە کرد کە بە نایاسایی و بە زیادەرۆیی کارەبایان بردووە، خۆیان سەردانیان بکەن بۆئەوەی سزاکە لەسەریان کەمتر بیت.


هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا حسێن حەمەقادر بەڕێوەبەری گشتی کارەبای هەولێر رایگەیاند، هەڵمەتەکە کارێکی گرنگە و ئامانجیش لێی باشترکردنی دۆخی کارەبا و زیادکردنی کاتژمێرەکانییەتی لە سنوری پارێزگاکە و تەواوی هەرێمی کوردستان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close