نوسەران

ئەوەی لەڕاگەیاندنەکاندا دەگوزەرێت پاشاگەردانیە، ڕاگەیاندنەکان بونەتە بارگرانیەکی تر بۆ میللەت

ئەوەی لەڕاگەیاندنەکاندا دەگوزەرێت پاشاگەردانیە…..
ڕاگەیاندنەکان بونەتە بارگرانیەکی تر بۆ میللەت….

علی حاجی زه‌ڵمی
خورماڵ
ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ریمه‌ی ئێمه‌دا ده‌گوزه‌رێت ده‌قا و ده‌ق پێچه‌وانه‌ی وه‌ربگرین وابزانم زۆر باشتر ئه‌بێت…

راگه‌یاندنه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ رێزمدا بۆ هه‌ندی كه‌نال جگە لەوەی بە خوێن و داهات و قوتی میللەت دەبرێن بەڕێوە…لەپاڵ ئەمەشدا بونه‌ته‌ سه‌ر ئێشه‌ی بۆ میلله‌ت بێجگه‌ له‌ درۆ هیچی تریان پی نیه‌ بگره‌ هه‌ندیكیشیان زۆر نا پیشه‌ییانه‌ مامه‌ڵه‌ ئه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا “بۆیه‌ رۆڵی پیچه‌وانه‌ ده‌بینین له‌بری خزمه‌تكردن به‌ هاولاتیان بونه‌ته‌ زه‌حمه‌ت و ده‌ردی سه‌ری بۆ نمونه‌ له‌م كاتی نەخۆشی کرۆنایەدا پێش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی وەزارەتی تەندروستی دەکەون یان دواتر دەکەونە خۆیان و بەدواداچون بۆ ئەوکەسانە دەکات کە وەفاتیان کردووە و دودڵی وڕاڕاییەکە دەخەنە دڵی میللەتەوە ئەوسەری نیە.

ئەم ڕاگه‌یاندنانه‌ی ئێمه‌ تا ئێسته‌ش ناتواننن به‌ شیوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا بكه‌ن و ته‌نها باسی گرفته‌كان ئه‌كه‌ن و ناتوانن له‌رێی راگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه‌ رێگه‌چاره‌ و بۆ ئه‌وگرفته‌ بخه‌نه‌ روو بۆیه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ی راگه‌یاندنه‌كان كاریگه‌ری سلبی كردوه‌ته‌ سه‌ر ده‌رونی هاوڵاتیان …بۆیە ‌پێویستە لایەنی پەیوەادیدار ئاوڕێکی جدی لەم بابەتە بداتەوەو سنورێک بۆ ئەم پاشاگەردانیەی ڕاگەیاندنەکان دابنێت…

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close