كەش و هەواكوردستانهەواڵ
كەشناسی: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 37 و سلێمانی 35 و دھۆك 36 لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 40 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە