كوردستانهەواڵ

بەسێ ڕۆژ مووچە دابەش دەکرێت

بەسێ ڕۆژ مووچە دابەش دەکرێت

ئەگەر سبەی رێکارەکان تەمویلی تەواو بن، پارەکە بنێردرێت، ئەوا ناردنی پارەکە دەکەوێتە رۆژی پێنجشەممە.

باسک نێت
ئەو رۆژەی پارەکە تەمویل دەکرێت، لیستی مووچە رادەگەیێنین. ئەگەر رۆژی پێنجشەممە پارەکە بنێردرێت، دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو و لە ماوەی 3 رۆژدا مووچە دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو. محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، تەیف سامی، وەزیری دارایی فیدراڵی راسپارد مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.

29ـی تشرینی دووەمی 2025، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی بڵاوکردەوە و رۆژی دواتر و لە سێ رۆژدا مووچەکەی دابەش کرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close